top of page

Tariktrin
یەکەم ڕۆمانی ژانری ترسناک، نهێنی، تاوان لە نوسینی کوردی دا
Home: Welcome
Nabaz Goran
من زۆرم پێ خۆش بوو گەنجێک لەو تەمەنەدا وزەی ئەوەی تێدایە بتوانێت خەیاڵی تا ئەو ئاستە فراوانە گەشە پێ بدات.

Home: About
Dr.Marden Ibrahim
شکۆ فیتک کە هەوڵێکی گەنجانەی ئێمەیە، لەم هەوڵە ئەدەبییەیدا، فەزایەکی دروست کردووە کە لە فەزای نەریتی ڕۆمانی ئێمە ناچێت، بەڵکو هەڵگری هەموو ئەو تەمومژ و نیگەرانییەیە کە نەوەی ئێستامان بەرانبەر بە جیهانی هاوچەرخی کوردی و داهاتووی خۆیان هەیانە

Home: Latest Work

دوای بیستنی هەواڵێکی تراژید، ئالان بە خۆی و هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە شارێکی ترەوە بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەرەکە کۆن و دێرینەی کە تییدا گەورە بووە و ژیانی منداڵی تێیدا بەسەر بردووە. زۆر نابات کوڕە ١١ ساڵانەکەی هەست بە کەشێکی نامۆ دەکات لە ناو ئەم ژینگە نوێیە کە بۆی هاتوون. باران و هەورە بروسکە، بێدەنگیە سامناکەکانی شەوان، تاریکی ناو کوچە و کۆڵانە پێچاو پێچ و باریکەکان، وە بوون و مردن، ڕووداوە نادیار هۆکارەکان، دڵەڕاوکێی و ترسێکی لە ڕادەبەدەری ناو ناخی تاکەکآن... سەرچاوەی هەموو ئەمانە و زۆری تر دەگەڕێتەوە بۆ جیهانێک پڕ لە نهێنی ، جیهانێک کە دیار نیە بەرەو چیت دەبات و نازانێت چاوەڕیی چی بکەیت تیایدا، جیهانێک کە دەتوانین بانگی بکەین بە جیهانی تاریکترین
Home: Quote
Order Now

Home: Contact
bottom of page